Skip to the content

دووەمین گەشتی عومرەکارانی هەرێمی كوردستان لە هەولێرەوە ئەنجام درا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ دوای زیاتر لە ساڵێك وەستانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە جیهان، دووەمین کاروانی گەشتی عومرەکارانی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو شاری جدەی سعوودیە ئەنجام درا. گەشتەکە پێكهاتبوو لە عومرەکارانی پارێزگای ھەولێر، هاوكات بڕیار وایە سبەی یەکشەممە لە فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی، گەشتی سێیەمی عومرەكاران ئەنجام بدرێت. گەشتەکان لە چوارچێوەی پلانێکی گونجاوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان بەردەوامیان دەبێت.