Skip to the content

مسر-قاھیرەی پایتەخت وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەشداری کۆنگرەی نێودەوڵەتی دیالۆگی ئایینەکان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 2021/3/13 لەسەر بانگھێشتی فەرمی وەزارەتی ئەوقافی مسر، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشداری کۆنگرەی سی و یەکەمینی نێودەوڵەتی دیالۆکی ئایینەکان دەکات، کۆنگرەکە بەبەشداری نزیکەی چل وڵات بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی لەلایەن پسپۆرانەوە پێشکەش دەکرێن، ھەرلەمیانی بەشداری کۆنگرەکەدا وەزیری ئەوقاف وکاروبەری ئایینی چاوی کەوت بە چەندین وەزیرو کەسایەتی ئایینی وڵاتان و بەرپرسان، تیایدا گفتوگۆ دەربارەی پێکەوەژیانی ئایینی پێکھاتەکان لەھەرێمی کوردستان کرا، جێگەی ئاماژەیە کۆنفرانسەکە بۆماوەی دوو رۆژ بەردەم دەبێت.