Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەیاوەری زیندین مولود بریکاری وەزیرو ژمارەیەک لەبەرپرسانی وەزارەت سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی کردو لەلایەن د. عبداللە گرتکی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی تەنفیزیەوە پێشوازیان لێکرا، لەدیدارێکدا تەئکید لەھەماھەنگی پەیوەندی بەھێزی نێوان ھەردوولا کرایەوە تایبەت لەبابەتی سەرھەڵدانەوەی شەپۆلێکی تری خۆپارێزی وجێ بەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان لە مزگەوتەکانداو بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری وئامۆژگاری تەندروستی لەڕێگەی مامۆستایانی بەرێزی ئایینیەوە، لەتەوەرێکی تر رێکخستنەوەی کاروباری خوێندن لەحوجرەکان و بنکەکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و پێشخستنی پرۆگرامەکانیان ھەماھەنگی کردن لەگەڵ دەزگاپەیوەندی دارەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە ئەویش بەئامانجی برەودان بە بواری خوێندنی زانستی شەرعی، ھەر لە دیدارەکە بریاری پێکھێنانی لێژنەیەکی ھاوبەش لەنێوان ھەردولا درا.

ھەروەھا دەربارەی ھاتنی پاپای ڤاتیکان تەئکید لەسەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ کوردستان کرایەوە کەگرنگیەکی زۆری ھەیە بەو پێیەی کوردستان ماڵ و لانەو پەناگەی ھەموو پێکھاتەکانەو خاوەن مێژوویەکی دێرین و درەوشاوەیە لەرۆژھەڵاتی ناوەراستدا، وەزیری ئەوقاف وتی، رۆڵی مامۆستایانی بەرێزی ئایینی بەرز دەنرخێنین کە ھەمیشە بەپەرۆشن بۆ پاراستنی ئاشتی و خۆشەویستی تەبایی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان، لەکۆتایدا ھەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش وفراوان کردەوە لەماوەیەکی نزیکدا.