Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەزارەت دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/3 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەئامادەبوونی زیندین مولود بریکاری وەزیر و بەشداری سەرجەم بەرێوەبەرانی گشتی سەربەوەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کرد، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک بوون وەک رێکخستنەوەی کاروباری موڵکی وەقفەکانی ئەوقاف لەسنووری پارێزگاکانی ھەرێم جێ بەجێ کردنی بریارە پێویستەکان لەو بارەیەوە.

ھەروەھا بەکرێدانەوەی چەند موڵکێک بە پێی یاساو رێنماییەکان و کردنەوەی خولی بەھێزکردنی توانا کارگێریەکان بۆفەرمانبەرانی کاورباری وەقف، دانانی لێژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی تایبەت بەجێ بەجێ کردنی بریارەکانی موڵکی وەقفی رێکخستنەوەیان بەشێوەیەک وێرای زیادکردنی داھاتی وەقفی بەکار خستنی داھاتەکان لەخزمەتی وەقفەکان، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی تەئکیدی لەگرێدانی پەیوەندیەکی بەردەوام و بەھێز کردەوە لەنێوان بەرپرسانی وەزارەت و مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی، ئەمەوێرای نەھێشتنی رۆتین دوانەکەوتنی مامەڵەکان و تەئکیدی لە خێراترکردنی کاروبارەکانی رۆژانەی ھاوڵاتیان کرایەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەکی تایبەت پێکھێنرا بۆ بەدواداچوون لەم بارەیەوە، لەتەوەرێکی تر رێکارەکانی ھاتنی پاپای ڤاتیکان بۆ کوردستان خرایە روو وەک رووداوێکی گرنگ و مێژوویی کە ھەڵگری پەیامی ئاشتی خۆشەویستی پێکەوەییە

ھەروەھائامادەکاریەکان بۆ پێشوازی و رێکارەکانی بەرێوەچوونی ھاتنی پاپای ڤاتیکان بۆ کوردستان دواترلەلایەن بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بەخستنەرووی چەند خاڵ و پێشنیارێک بۆ بەرەو پێش چوونی کاروبارەکان کۆتایی بە کۆبوونەوەکە ھات.