Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە قونسوڵی مسر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە محمد وجە حجازی کونسوڵی مسر لەھەرێمی کوردستان، لەدیدارێکدا وەزیری ئەوقاف بەخێرھاتنی کونسوڵی کردوو خۆشحاڵی خۆی بەھاتنی بەڕێزیان دەربری، دواتر کونسوڵی مسر سوپاسی پێشوازی گەرمی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی کرد و دڵخۆشی خۆی بەھاتنی پاپای ڤاتیکان بۆ کوردستان نیشانداو سەرسامی خۆی بەپێشوازی فراوان و بێ وێنەی حکومەتی کوردستان دەربری ستایشی ئاشتی خۆشەویستی گیانی پێکەوەیی پێکھاتەکانی کرد، ھەرلەمیانی دیدارەکە کۆمەڵێ کتێبی لەبوارەکانی (رۆشنبیری و پەرەوەدەیی گشتی و ئایینی، زانستی شەرعی) بەدیاری پێشکەش بەپەیمانگای ئەزھەرکرد و لەماوەیەکی نزیکدا ولەمەراسیمێکدا پێشکەش دەکرێن، ھەردوولا جەختیان لە پەیوەندی بەردەوام و بەھێزتر کردنی چالاکیە ھاوبەشەکانیان کردەوە، دواتر کونسوڵی مسر لەکوردستان بانگھێشت نامەیەکی فەرمی پێشکەش بە وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی کرد بۆ سەردانی وڵاتی مسرو بەشداری کردنی لەکۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کەلەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری ئایینی لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.