Skip to the content

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانستی وەزارەت بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 بەئامادەبوونی زیندین مولود بریکاری وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ، پ .ی.د دیارجباری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی و بەوەکالەت ھەروەھا بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانستی ئەوقاف بەڕێوە چوو.

ئامانجی کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەبوو بە پرۆژە زانستیەکان وئەوانەی کە جێ بەجێ کراون ھەروەھا ئەو کارانەی کە لەداھاتوو ئەنجام دەدرێن، ھەروەھا بەرەو پێش بردنی تاقی کردنەوەکانی یەکسانی کردنی بروانامەو کوالێتی خوێندن وھێنانی مامۆستایی بەتوانا و پسپۆری بوارە پێویست و گرنگەکان ، ھەروەھا بریاردرا کە لەچوارچێوەی ھەڵسەنگاندنی گونجاوتاقی کردنەوەی بۆ خۆبەخشانی سەر بەوەزارەت لەئایندەیەکی نزیکدا بەرێوە بچێت و تیایدا بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم خۆبەخشان لەپرۆسەیەکی ئەزموونیدا تاقی دەکرێنەوە، ئەمەش بەئامانجی پێش خستنی بواری زانستی و شەرعی خۆبەخشانە، ئەمە سەرەرای جەخت کردنەوە لە جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری تەندروستی لەلایەن وتار خوێنانی بەڕێزی کوردستان، ئەمە وێرایی چەندی بریارێکی تر ئەنجومەنە لەبەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی.