Skip to the content

نرخی عومرە له‌ هه‌رێمی كوردستان کەمکرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە  ڕایگەیاند لە چوارچێوەی پلانێکی گونجاوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە بە گرتنە بەری چەند ڕێکارێک و پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی ھەروەھا ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بە گواستنەوەی عومرەکاران، لە ھەنگاوی یەکەم توانرا نرخی عومرە لەبەشێکی کۆمپانیاکان داشکێندرێ بە شێوەیەک لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە نرخی ھەر عومرەکارێک نزیکەی ( ١٥٠٠)دۆلاری ئەمەریکی بوو،  بەڵام  له‌ ئێستادا لە بەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکان نرخی عومرە بۆ (١٠٠٠) دۆلار  کەم کرایەوە، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە زیاتر گوتی  بەردەوام  دەبین  بۆ گرتنە بەری ھەر ڕێکار و ھاوکارییەک بۆ کۆمپانیاکان بەتایبەتی ئەوانەی نرخەکانی  عومرە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و  عومرەکاران دادەبەزێنن، بۆ ئەمەش پلانی تر لەبەردەستدایە.