Skip to the content

پاتریاك مار ئاواى سێیەم ده‌ست به‌كاربوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی شەممە ١٣⁄ ٩⁄ ٢٠٢١ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی دەستبەکار بوونی پاتریارك مار ئاواى سێیەم، وەك 122ـەمین پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورییەکان لە عەنکاوە بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا  پیرۆزبایی ئاراستەی  پاتریاک مارئاوا کرد و جەختی لەسەر پێکەوەژیانی ئایینی و تەبایی خۆشەویستی نێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان کردەوە.
 جێگەی ئاماژەیە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کە پێکھاتبوون لە زیندین مولود بریکاری وەزارەت و د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران له‌  ڕێورەسمه‌كه‌دا به‌شدار بوون.

پاتریارکی كلێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەکان، باڵاترین پلەی ئایینیە لەلای ئاشوورییەکان، هەولێر بۆ ئاشوورییەکان ناوچەیەکی گرنگە، هەر بۆیە یەکەم پاتریارك لەم ناوچەیە هەڵبژێردراوە و نزیکە 60 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی دۆخی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و ئایینی عێراقەوە، کورسی پاتریارك لە عێراقەوە چووە ئەمریکا و شەش ساڵ لەمەوبەر گەڕایەوە هەولێر، چونکە  هەولێر ماڵی ئارامیە بۆ تەواوی کریستیانەکانی عێراق و ناوچەکە.