Skip to the content

پێکهاتە ئایینییەکانی کوردستان، بە یەکەوە بەربانگ دەکەنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت و جەژنی سەری ساڵی ئێزیدیان
د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی میوانداریی چەند کەسایەتیەکی دیاری ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مەسیحی و ئێزیدیان کرد، ئامادەبووان  وێڕای خۆشحاڵی بەو دیدارە ، جەختیان لە برایەتی و خۆشەویستی و گیانی پێکەوەیی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان کردەوە.