Skip to the content

بریکاری وەزارەت بەشداری کۆنفراسی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ١٦-٢-٢٠٢٢ زێندین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە یاوەری شاندێک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی ئایین و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستان، کە له‌لایه‌ن ھەردوو زانکۆی کاسۆلیک لە ھەولێر و زانکۆی کۆیە ڕێکخرابوو.
لە وتەیەکدا بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی  ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی لە نێوان پێکھاتە جیاجیاکانی ھەیە و لێکۆڵینەوەش لەم بابەتە گرنگە ھاوکار دەبێت بۆ دەست خستنەسەر گرفتەکان بۆ بەدیھێنانی کۆمەڵگه‌یەکی سەقامگیر، هه‌روه‌ها دەستخۆشی لە ھەردوو زانکۆکە کرد بۆ ئەم کۆنفرانسە گرنگە و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست.