Skip to the content

تاقیکردنەوەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەستی پێکرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی  شەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی ئەنجوومەنی زانستی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، تاقیکردنەوەکانی مامۆستایانی ئایینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوە چوو و ھەڵسەنگاندن بۆ  ئەوانه‌ دەکرێت کە وەک خۆبەخش لە سنووری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی (بەشێوەی خۆبەخشانە)وەک مامۆستای ئایینی ئەرکەکانیان جێ بەجێ دەکەن، لە ڕۆژانی داھاتوو پرۆسەی تاقیکردنەوەکان لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆکیش به‌ دووشێواز بەڕێوە دەچێت، شێوەی یەکەم بە شێوەی نووسەکی و دووەم بە شێوەی زارەکی، پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیە و ئامانجی سەرەکیش خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی و پێدانی چوارچێوەیەکی یاساییە تاوەکو لە داھاتوو بەباشترین شێوە خزمەت بکرێن.