Skip to the content

خولی پەرەپێدانی تواناکان بۆ مامۆستایانی ئایینی کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە ٥ ی شوباتی٢٠٢٢بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە پارێزگای دھۆک خولی پەرەپێدانی تواناکانی بۆ مامۆستایانی  ئایینی پارێزگای دھۆک کردەوە، لە وتەیەکدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پشتیوانی بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی تواناکانی مامۆستایان دووپاتکردەوە، ھەروەھا جەختی  لە برەودان بە بنەما زانستییەکانی وتار  و برەودان بە تواناکانی مامۆستایان کردەوە، دواتر ڕایگەیاند کوردستان لانەی ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستییە، ناوەندی پێکەوەییە بۆ ھەموو پێکھاتەکان، شاری دھۆکیش جوانترین نموونەی پێشوازی و وەفاداری بۆ ئاوارە و لێقەوماوان ھەبووە، ئەمە جوانترین کەلتووری  سروشتی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەییە، زیاتر وتی حکومەتی کوردستان بە یاسا مافی ھەمووانی پاراستووە و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتكردنی ھەموو ئایین و پێکھاتەکان و پاراستنی مافی ھەمەلایەنە، جێگەی ئاماژەیە پرۆژەی بەرەوپێش بردنی تواناکانی مامۆستایان بۆ ھەموو پارێزگاکانی ھەرێم دەکرێتەوە بە پشتیوانیی پسپۆرانی بوارەکە زیاتر لە (٣٠٠٠) ھەزار مامۆستای  ئایینی بەشداری تێدا دەکەن.