Skip to the content

سیمپۆزیۆمی یەکێتی زانایان و زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ ی شوبات ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ، زیندین مولود بریکاری وەزارەت،ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ، پ.ی. کامەران سەرۆکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین دەستخۆشیمان ئاراستەی ڕێکخەرانی سیمپۆزیۆمی فەتواو لێکەوتەکانی لەنێوان پابەند بوون  و پابەند نەبوون بە مەبه‌ستەکانی شەریعەت بەڕێوەچوو، لەمیانی چاڵاکیەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی  دەستخۆشی لە ڕێکخەران کرد، دواتر گرنگی فەتوای خستەڕوو و ڕایگەیاند 
مەرجە بنەڕەتیەکانی فەتوا ئەوەیە کە کەسی موفتی دەبێت شارەزا و پسپۆری تەفسیری قورئانی پیرۆز و سوننەتەکانی پێغەمبەری مەزنمان بێت، ھەروەھا بەپێی ھەڵومەرجی لۆژیکی و واقیعی کەلتوری کوردستان و بە پشتبه‌ستن بە بنەما شەرعیەکان و ڕاوێژکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان فەتوا بدرێ، چونکە فەتوادان بە واتای ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگە و ھێنانەوەی بۆ سەر ئاراستە ڕاستەقینەکەی خۆی، ئایینی پیرۆزی ئیسلام دژی ھەموو فەتوایەکە کە توند و تیژی و لەناوبردن و ئازاردانی مرۆڤایەتی لێبکەوێتەوە، بۆیە بە جێبەجێکردنی بنەمانە نەگۆڕەکانی ئیسلام و ڕەتکردنەوەی ئەو فەتوایانەی دژی پێکەوەیی و گیانی لێبوردەیین  دەبنە بنەمای دەرخستنی ڕووی جوانی ئایینی پیرۆز، وێڕای بە گرنگ بینینی ڕۆڵی زاناو بەرز و پایەدارانی کوردستان، پشتیوانی خۆی  بۆ ڕاسپاردەکانی ئەم چاڵاکیە دووپات کردەوە، لە تەوەرێکی تردا بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی دژی ھەرێمی کوردستان بە نادەستووری لە قەڵەم دا و ڕایگەیاند ھەموو ئەو  بڕیارانەی لەم دواییانه‌ ڕاستەوخۆ دژی یاسا و ڕێسا و دەستووری عێراقە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ڕەگەزپەرستی دراون، بڕیارەکانیش بەپێی واقیع قابیلی جێبەجێکردن نییە، خەڵکی کوردستان  ڕۆڵە گیانفیداکانی، ھەمیشە پارێزەری مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستانن.