Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە نوێنەری بریکاری مەرجەعی باڵای شێخ علی سیستانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٨⁄ ٢⁄ ٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە  شێخ عەلی گەرعاوی نوێنەرى شێخ مەھدی کەربەلائی بریکاری مەرجەعیەتی باڵای شیعە شێخ علی سیستانی و شاندێکی یاوەری ، لە دیدارێکدا ستایشی ڕۆڵی کارای وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرا لەبەرامبەر کاری بەردەوام و پڕۆژەکانی بۆ پاراستنی گیانی پێکەوەیی نێوان پێکھاتەکان، لەعێراق و ھەرێمی کوردستان ، وێڕای جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بە ناوی مەرجەعیەتەوە  قەڵغانی ئاشتی پێکەوەیی بەخشرایە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی.