Skip to the content

بارەگای کۆمەڵگەی گشتی ڕەبەنەکانی ئەنتۆنی ھورمزدی کەلدانی کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە ٢٢ ⁄ ١ ⁄ ٢٠٢٢ لە شارۆچکەی عەنکاوە به‌ ئاماده‌بوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، پاتریارک مارئاوا سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری و مەتران و بەرپرسانی حکومی وسیاسی، لە مەراسیمێکدا بارەگای کۆمەڵگەی گشتیی ڕەبەنەکانی ئەنتۆنی ھورمزدی کەلدانی لەعەنکاوە کرایەوە، کۆمەڵگەکە پێکھاتووە لە دێر و کەنیسە و بنکەی ڕۆشنبیری بۆ پاراستنی دەستنووسەکان و ھۆڵی میوانداری و چەندین بەشی جیاوازی تر، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پیرۆزبایی کردنەوەی کۆمەڵگەکەی ئاراستە کردن و ھیوای سەرفرازی بۆخواستن.