Skip to the content

مۆڵەتی زانستی بەخشرایە ژمارەیەک مامۆستای ئایینی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲،  بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، د.عەبدوڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی، لە مزگەوت و تەکیەی شێخ مەلا محەمەد خەيلانی، مەراسیمی پێدانی مۆڵەتی زانستى(الاجازة العلمية)بۆ ھەریەک لە مامۆستایان، مەلا عەبدولقەھار عەبدولجەبار سورچى و مەلا بارز فەرهاد دۆڵەمەڕی و مەلا عەبدوڵا فەدل صاتى) بەڕێوەچوو، لە وتەیەکدا د. پشتیوان سادق دەستخۆشی لە مامۆستای مۆڵەت پێدەر مامۆستا مەلا دڵشاد سورچی کرد و پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان کرد، هەروەها  پشتیوانیی بۆ حوجرە و خانەقا و خوێندن دووپات کردەوە، ڕاشیگەیاند بەپێی پلانێکی گونجاو لە داھاتوودا بواری پەروەردە و پێگەیاندن و خوێندنی ئەکادیمیی ئیسلامی زیاتر بەرەوپێش دەبەین، بۆ ئەمەش چەند پلانێکی زانستی لەبەردەستن و بەرھەمەکانیان دەبینین.