Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە مامۆستایانی پەیمانگه‌ی ئەزهەر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی پەیمانگەی ئەزهەری سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی  کرد.
لەو دیدارەدا د.پشتیوان سادق، دەستخۆشی لە تەواوی مامۆستایانی پەیمانگەی ئەزهەر کرد، سەرەڕای ئەو بارودۆخە تەندروستییەی کە ڕووی لە تەواوی جیهان و کوردستان کرد، ئەوان هەر بەردەوام بوون لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و بەرەوپێشبردنی قوتابیان لە پەیمانگەکەدا، لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر جۆرە پاڵپشتییەک بۆ زیاتر سەرخستنی پرۆسەی خوێندن لەو پەیمانگەیە.
لای خۆیشیانەوە، مامۆستایانی پەیمانگەی ئەزهەر، خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو پێشوازیە و پاڵپشتییەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەربڕی و ڕایانگەیاند" کە پاڵشتییەکانی جەنابی وەزیر هەمیشە جێی بایەخ و گرنگی پێدانە لای ئەوان، بۆ ئەمەیش جەختیان کردەوە کە پلانیان بۆ ساڵی ئایندە داڕشتووە و لەسەر بنەمای ئەکادیمی و زانستی پرۆسەی خوێندن لە پەیمانگەکە بەهێزتر دەکەن.