Skip to the content

نوێنەری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەی سریانی ئەرتەدۆکس لە جیھان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق  (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنج شەممە، ٥ی ئایار ٢٠٢٢ مامۆستا فارس جەوھەر ئاژگەیی  نوێنەری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان ، بە یاوەریی ئەمیل ئەستفیان ڕاوێژکاری وەزارەت، لە فرڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر پێشوازیان کرد لە پاتریارک مار ئەگناتیۆس ئەفرامی دووەم سەرۆکی کەنیسەی سریانی ئەرتەدۆکس لە جیھان، لە میانی ئەو سەردانەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ کریستیانەکانی ھەرێمی کورستان و پێکھاتەکان ئەنجام دەدەن .

 لە ماوەی ئاڵۆزیە جیاوازەکانی ناوچەکە ھەرێمی کوردستان بۆتە پەناگەی ئارامی و تەناھی بۆ کریستیانەکانی عێراق و ناوچەکە و سەرجەم پێکھاتە جیاوازەکان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێداویستی ژیان و نیشتەجێبوون و پەروەردە و تەندروستی، خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی بۆ ئاوارە و لێ قەوماوان دابین کردووە.

لە ئێستا بە ھۆی دڵنیا بوون لە گیان و پارێزراوی ژیانیان زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە و کۆچبەری پێکھاتە جیاوازەکان لە ھەرێمی کوردستاندا دەژین.