Skip to the content

هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌كرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢، زەینەدین مەولوود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەوی حەجی ئەمساڵی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە شێخ نیاز نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە و بەڕێوەبەرانی حەج و عومرەی پارێزگاکان و ئیدارەسەربەخۆکان ئامادەی بوون، بریکاری وەزارەت جەختی کردەوە لەسەر خزمەتکردنی حاجیانی کوردستان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان و رایکردنی مامەڵەکانیان بەشێوەیەکی زۆر باش.
زەینەدین مەولوود ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە ھەموو ھەوڵەکانمان بۆ ئەوە بێت کە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە حاجیان بکەین ئەویش لە شوێنی حەوانەوەی بگرە تاوەکو خزمەتگوزاری تەندروستی و ھاتووچۆو خواردن و سەرجەم بەرێوەبەرانی حەج و عومرەی پارێزگاکانیانیشی راسپارد کە کاری تەواو بکەن بۆ کەم کردنەوە و نەھێشتنی رۆتین و پێشکەش کردنی ھەموو ئاسانکاریەک بۆ تەواو کردنی مامەڵەی حاجیانی کوردستان.