Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی له‌گه‌ڵ سەرۆکی تائیفەی سابیئەی مەندائی كۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ ⁄ ٥⁄ ٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە شێخ ستار جەبار حلو سەرۆکی تائیفەی سابیئەی مەندائی لەعێراق و جیھان ،لە دیدارەکەدا د. پشتیوان سادق پیرۆزبایی جەژنی ئاراستەکردن، دواتر گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ژیانیان كرا، شاندی میوان سوپاسی ئارامی و تەناھی ھەرێمی کوردستانیان كرد کە دەرگای بۆ پێکھاتەکان و پەیڕەوانی سابیئەی مەندائی کردۆتەوە بە شێوەیەک ھەرێمی كوردستان وەک لانەی یەکەمیان دادەنێن و خۆیان و ھەموو مافێکیان پارێزراوە کە ئەمەش بەشێکە لە کەلتووری شانازی خەڵک و حکومەتی کوردستان، ھەروەھا سەرۆکی تائیفەی سابیئەی مەندائی لەعێراق و جیھان زیاتر وتی، ئەرکی ئێمەیە ئەم ھەڵوێستە بێ وێنەیەی کوردستان بە ھەموو جیھان بگەیه‌نین لەباشی و خانەخوێی و ئەمەکداری و خزمەتکردنی ئێمە و ھەموو پێکھاتە ئایینیەکانی ناوچەکە.