Skip to the content

بە بەشداریی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی کۆڕبەندی ھزری لە یەکێتیی زانایان بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دکتۆر عەبدولڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایان مامۆستایانی ئاینی و پسپۆران و توێژەران، لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی، چالاکیی ھاوبەشی نێوان کۆڕبەندی ھزریی دامەزراوەی البلاغی ـی شیعە و یەکێتیی زانایان لەسەر کەسایەتیی پێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەچوو.

لە گوتەیەکدا د. پشتیوان سادق دەستخۆشی ئاراستەی بەشداربووان کرد، ھەروەھا پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامی کرد.
دواتر جەختی لە پێویستیی گرنگی و هەماهەنگی و نزیکبوونەوەی نێوان دامەزراوە ئاینی و ئەکادیمییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە و هیوای خواست یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام و دەرەنجامەکانی دیدارەکە، هاندەر بێت بۆ سەقامگیری و یەکگووتاری و برەودان بە گیانی پێکەوەیی و کۆکردنەوەی ئاراستە جیاوازەکان.