Skip to the content

خوێندنی ئاینی بۆ ساڵی نوێی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ دەستیپێکرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی شەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لە پەیمانگای ئەزھەر لە هەولێر، یەکەمین زەنگی دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی تازەی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ی لێدا.

لە گوتەیەکدا پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیان و کەسوکاری قوتابیان و مامۆستایان کرد؛ پاڵپشتیی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی خوێندن دووپاتکردەوە و جەختی لە بەھێزکردنی بواری زانستی و ئەکادیمیی پڕۆسەکە کردەوە.

دواتر ژمارەیەک قوتابخانەی تری ئاینی بەسەرکردەوە و بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی ئاراستە قوتابیان و مامۆستایان کرد.

جێگەی ئاماژەیە لە هەرێمی کوردستاندا قوتابخانە ئاینییەکان ژمارەیان ٢١ قوتابخانەیە.