Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە چۆ کیجۆنگ، کونسوڵی کۆریای باشوور لەکوردستان کرد.
لەدیدارەکە د.پشتیوان سادق، سوپاسی گەل و حکومەتی کۆریای باشوری کرد، بۆ ھاوکاری ھەماھەنگیان لەخزمەتە جیاوازەکانیان بۆ کوردستان لەڕووی تەندروستی و پەروەردە و ژینگە چەند بوارێکی تر ئەنجامدراون.
دواتر گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ئایینی و تەبایی و پێکەوەژیان و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لەو بوارەدا کرا و، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی تیشکی خستەسەر بێسەرو شوێنانی ئێزیدی و ئاینەکانی تر و ھەوڵە کاریگەرەکانی حکومەتی کوردستانیان بۆرزگارکردنی لێقەومان و شوێن بزبووان خستەڕوو و بڕیارە ھەردوولا لەماوەی داھاتوودا پڕۆژەی ھاوبەش پێکەوە ئەنجام بدەن