Skip to the content

مزگەوتی فیردەوس لە شاری هەولێر كرایەوە

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) -شەوی یەكشەممە،  ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. عەبدولڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایان و مامۆستایانی  ئایینی، مزگەوتی فیردەوس لە گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری ھەولێر بە دیزاینێكی جوان و پێشكەوتوو کرایەوە.

لە گوتەیەکدا د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی،  دەستخۆشی ئاراستەی  خێرخوازان کرد و پیرۆزبایی کردنەوەی مزگەوتەكەی لە دانیشتووانی گەڕەكەكە کرد؛ گوتی: "حکومەتی کوردستان بە دابینکردنی زەویی شایستە و پێشکەشکردنی ھەموو ئاسانکارییەک، مزگەوت لە شوێنە پێویستەکان دەکاتەوە. پەیامی مزگەوت و وتاری میانڕۆی مامۆستایانی ئایينی، فەلسەفەی ڕاستیی ئایینی ئیسلامە، کە پڕە لە بەھای جوانی مرۆڤدۆستی و پێکەوەژیان."