Skip to the content

خەڵات بەسەر فێرخوازانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دابەشکرا

شەوی ھەینی ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و مامۆستایانی ئایینی مەراسیمی کۆتایی دابەشکردنی خەڵاتی بنکەی "حاجی یەحیا" بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بەرێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئیرشادی ئایینی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاییینیەوە رێکخرابوو، د. پشتیوان سادق، پیرۆزبایی لە بەشداران کرد و دەستخۆشی لە ڕێکخەران و مامۆستایان کرد.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند:'' سوپاس بۆخوای گەورە کوردستان وڵاتێکی ئارامە و سەقامگیری تێدایە، ئەمەش وایکردووە ملیۆنان خەڵکی تر ڕوو لە وڵاتەکەمان بکەن و لێرە بژین.''

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەشدا کە ڕۆژی ٣١ ئادار، یادی کۆچڕەوی پێکەوەیی خەڵکی کوردستانە، ئەم ڕۆژە پەندێکە کە کوردان زوڵم و ژێر دەستەیان قبوڵنەکرد و ماڵ و شارەکانیان بەجێھێشت. سوپاس بۆخوای گەورە لەسایەی خوێنی شەھیدان و پێشمەرگە و پلانی تۆکمەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ھاوڵاتیان بە ئارامی و ئازادی دەژین، ئەوەی گرنگە پێویستە ھەموومان وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی خاک و شارو وڵات و ژینگەی پڕلەجوانی خۆمان بپارێزین .
.
دواتر خەڵاتی تایبەتی بەسەر فێرخوازاندا دابەشکرا.