Skip to the content

خولێکی پەرەپێدانی تواناکان بۆحەملەدارانی حەجی ئەمساڵ کرایەوە

رۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، خولی بەرێوەچوونی تواناکان و شارەزایی بۆ حەملەدارانی حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٣، بۆ سەرجەم حەملەدارانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

مامۆستا فارس جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی دیوان، بەناوی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەخێرھاتنی سەرجەم حەملەدارانی کردو پشتیوانی وەزارەتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەو پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دوپاتکردەوە، وێرای جەخت کرد لە جێبەجێکردنی ئەرکە کارگێڕییەکان و سەرپەرشتی کردنی حاجیان بەپێی ڕێنماییەکان.

دواتر شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەی گشتی حەج و عومڕە لەوتەیەکدا ڕایگەیاند، پێویستە حەملەداران ئەرکەکانی خۆیان زۆر بە باشی بەجێ بگێنن و بەوپەڕی تواناوە لە خزمەت حاجیاندا بن و سەرپەرشتی کارای ئەو گروپە بکەن کەپێیان سپێدراوە.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە ژمارەیەک حاڵی گرنگی تری کارگێڕی خستە ڕوو کە پێویستە حەملەدارەکان جببەجێیبکەن لەدیارترینیان خۆدوور گرتن لە ھەر کاروبارێکی حەج لە دەرەوەی سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە و جەختی لە پاداشتکردنی ئەو حەمەدارانە کردەوە کە ئەرکەکانیان بەپێی ڕێنمایەکان جێبێدەکەن.

شێخ نیاز نەقشبەندی ڕاشیگەیاند:'' ئامانجی سەرەکی ھەموومان خزمەتکردنی حاجیانی کوردستانە، بۆیە پێویستە وەکو یەک تیم پێکەوە کاربکرێت و ئامانجیشمان سەرکەوتنی پڕۆسەکەو سەرجەم حاجیان بێت.''