Skip to the content

شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد

 رۆژی چوارشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە 
شاندێکی لێژنەی ئەوقاف وعەشائیری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
 
 شاندەکە پێکھاتبوون لە د.مەحموود مەشھەدانی، سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف وعەشائیر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و راوێژکاران.
 
 لەدیدارێکدا کە د.زەینەدین مەولوود، بریکاری وەزارەت ئامادەی بوو، تیشک خرایە سەر پێکھاتە و پلان و کاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئەوھەنگاوانەی کە بۆ خزمەتی ئایینی پیرۆز بەدەستھێنراون، وەک کردنەوەی خولی تواناکان، پێگەیاندنی وتارخوێنان و گرنگیدان بەچالاکی ئایینەکان بەپێی یاسا و سەرپەرشتیکردنی لە ڕێگەی پێکەوەژیانی ئایینی.
 
دواتر جەخت لە کاری پێکەوەیی و ھەماھەنگی کرایەوە لە پێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ھەموو پێکھاتە ئاینیەکانی عێراق و کوردستان، بۆ ئەمەش لە داھاتوو پرۆژەی ھاوبەش و پێکەوەیی لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەرێت.