Skip to the content

کار و چالاکییەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی:"زانیارى نادروست دادی چارەسەری كێشەكان نادات"

ئێوارەى (14/3/2022) لە چاوپێکەتنێکدا، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  (دكتۆر عیزەت سابیر) سەرۆكی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان. هێرشێكی ناڕەوای كردە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری  

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کەناڵی ئێن ئار تی، بە نەفەسێکى دەمارگیرانە خەریکی یاریکردنن بە پرسى مووچەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم ئەویش بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادروست کە دەیانەوێت ڕای گشتى بەلاڕێدا بەرن. 

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2022/2/21، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ ساماڵ عبدالرحمن بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و بەڕێوەبەرانی گومرگی دەروازە سنوورییەکان کۆبووەوە. 

وەزیرى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێم سەردانى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخی کرد

 بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جوڵەى بازرگانى و تاوتوێکردنى ڕێکارەکانى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و داهات لە دەروازەکە، وەزیری دارایی مەرزی باشماخی بەسەر کردەوە

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا كۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئابی 2021  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە خاتوو(دو تاينتواتچ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، کرد. 

وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیی لە شاندێکی بازرگانی بەریتانیا کرد

ڕۆژی یەک شەممە 2021/8/22، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت چاوی کەوت بە شاندێکی بازرگانی و دارایی وڵاتی بەریتانیا. 

بەڕێوەبەرى چاودێرى و وردبینى و پشکنینی باجەکان: باج زیاد نەکراوە بەڵکو ڕێک خراوەتەوە تا دوور بین لە هەڵاوسان و کورتهێنانى بودجە و خزمەتگوزارى زیاتر بکەین

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم کابینەیەدا بڕیارى لەسەر ڕێکخستنەوەى باج لە هەرێم دا و لەسەر ئەم بنەمایە بلەڕێوەبەرایەتى گشتیی باجەکان چالاکتر بووەوە، ئابوریناسان پێیان وایە کە باج کۆڵەگەیەکى سەرەکى و بنەڕەتى گەشەى ئابوورى و بنیاتنانى ژێرخان و زیاترکردنى خزمەتگوزارییەکان و ڕێگرییە لە بەرزبوونەوەى نرخ و هەڵاوسان و کورتهێنانى بووجە، بەو مەرجەى کۆمپانیا و خاوەن کار و پیشە و هاووڵاتیان پێوەى پابەند بن.

لەسەر ئەم بنەمایە، دیمانەیەکمان لەگەڵ هاوڕێ بەختیار جەمیل بەڕێوەبەرى چاودێرى و وردبینى و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى باجەکان ساز داوە:

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ خەزێنەکانی سنووری سلێمانی کۆبووەوە

ڕۆژی  چوارشەممە  2021/8/4،  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، لەگەڵ یاسین عبدالواحید بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ستافی نووسینگە، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان لەگەڵ خەزێنەکانی سلێمانی ئەنجام دا.