ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە لیزا پۆدۆنڵی بەرپرسی یەكەی ئابوری كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر.
کار و چالاکییەکان
وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بە مەبەستی یەكخستنی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 کۆبونەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە كرد.
وەزارەتی دارایی کێشەی ئاوی دوکان - سلێمانی چارەسەر دەکات
لەسەر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/10، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕەزامەندی دا بەتەمویل کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە گوژمەی (چوار ملیار و هەشتاو دوو ملیۆن و شەش سەدو هەژدە هەزار دینار)،
قەرزی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت
پاڵپشت بە یاسای ژمارە(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمرۆ بەرواری 2021/2/9 وەزیری دارایی وئابوری ئاوات جەناب نوری ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بە شێوەی نەقدی.
وەزیری دارایی و ئابووری مووچەی زیاتر لە (10) هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕی
پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا.
وەزیری دارایی وئابوری : زیادڕەوی سنوورەكان ڕێك دەخەینەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە١٤ ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ نەسڕوڵا ڕەشنودی كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوەری سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد ولەگەڵ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری كۆبوونەوە.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی كرایەوە
وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی كرد لەسەر كردنەوەی (بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی).
وەزارەتی دارایی و ئابوری سیستهمی ئۆنلاین بۆ وهرگرتنی رهزامهندیی بۆ خهرجییهكانی دامودهزگاكانی حكومهت خسته بواری جێبهجێكردنهوه
ئاوات شێخ جهناب وهزیری دارایی و ئابووری رۆژی چوارشهممه 29 تهموزی 2020 رهزامهندیی لهسهر جێبهحێكردنی یهكهمین داواكاری به سیستهمی ئۆنلاین بۆ خهرجییهكانی حكومهت دا.
ئەژمێری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێتەوە
وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان واژۆی کرد لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کەتایبەتە بە کردنەوەی ئەژمێری بانکی بۆ موچەخۆران.