Skip to the content

وه‌زیری دارایی و ئابووری، سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی سلێمانی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشه‌ممه‌  ڕێكه‌وتی  2021/8/4 ، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌ یاوه‌ری یاسین واحید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان، سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی سلێمانیان كرد، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی ژیان سابر كۆبوونه‌وه‌ . سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ باسكرا كه‌ دێنه‌ پێش ناوه‌نده‌كه‌یان و رێگرن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی سنووره‌كه‌ و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان درا.
‎دواتر ئاوات جه‌ناب نوری سه‌ردانی به‌شه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌ی كرد و به‌شداری خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی كرد و ڕایگه‌یاند لێره‌وه‌ ده‌توانین ئاستی فه‌رمانبه‌ران به‌رزتر بكه‌ینه‌وه‌ و داهاتوو بنیات بنێین.