Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ خەزێنەکانی سنووری سلێمانی کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی  چوارشەممە  2021/8/4،  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، لەگەڵ یاسین عبدالواحید بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ستافی نووسینگە، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان لەگەڵ خەزێنەکانی سلێمانی ئەنجام دا، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرەڕای ئامادەبوونی بەڕێوەبەری خەزێنەکان بەڕێوەبەری بەشەکانیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، لە لای خۆیانەوە باس لە گرنگی پێدانی خەزێنە کرا بەوەی کە دەتوانێ ببێتە لایەنێکی باشی ڕێكخستنەوەی داهات.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکەش کێشەکانی خۆیان خستە بەردەمی وەزیر، ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی پێدان  ئەوەی لە توانایان و لە خزمەتی خەزێنە دابێت لە چارەسەركردنیدا درێغی ناکەن.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی ماندووبوونی فەرمانبەرانی خەزێنەکانی یەک و دووی سلێمانی کرد.