Skip to the content

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئاگاداری پلە تایبەتەكانی خانەنشین دەکەینەوە، هەر وەكو پێشتریش ئاگادار كراونەتەوە پێویستە فۆرمى زانیاری خانەنشینانی پلە تایبەت لە ماوەی (10) دە ڕۆژ دا لە لایەن بەڕێوبەرایەتیەکانیانەوە پڕبكەنەوە، بۆ ئەوەی لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات (2) كێشەیان بۆ دروست نەبێت.

هاوپێچ فۆرمی زانیاری خانەنشینی