Skip to the content

وەزارەتی دارایی کێشەی ئاوی دوکان - سلێمانی چارەسەر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/10، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕەزامەندی دا بەتەمویل کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە گوژمەی (چوار ملیار و هەشتاو دوو ملیۆن و شەش سەدو هەژدە هەزار دینار)،

بەم ڕەزامەندیەش کێشەی دابینکردنی (پەمپ و ماتۆر) بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان- سلێمانی/1 جێ بەجێ دەکرێت.