Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ كونسوڵی گشتی بەریتانیا كۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/9 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە جەیمس ثورنتون كونسوڵی گشتی بەریتانیا و شاندی یاوەری كرد.

لەو كۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا.

لای خۆشیەوە، كونسوڵی گشتی بەریتانیا جەیمس ثورنتون سەرەرای سوپاسگوزاری بۆ وەزیری دارایی و ئابوری جەختی لەوە كردەوە كە حكومەتی وڵاتەكەی وەكو چۆن لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەی دژە فڕینی بۆ كوردەكان دابینكرد و بە هەمان شێوە پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەرێم و بەغدا بدەن بۆ ڕێكەوتنی نێوان هەردوولا.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدان و دەیانەوێت ببنە بەشێك لە چارەسەر نەك ببنە بەشێك لە كێشەكان و ئەوەشی دووپاتكردەوە بەریتانیا دەتوانێت كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان هان بدات ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان و پەرە بەبوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان بدەن.