Skip to the content

وه‌زیری ئابوری و دارایی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئابوری ئه‌مریكا كۆبووه‌وه

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 8ی حوزه‌یرانی 2021 به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی له‌ دوو به‌رپرسی باڵای ئابوری ئه‌مریكی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌زیری دارایی و ئابوری ئاوات جه‌ناب نوری پێشوازی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێز(خالد لوم) پاشكۆی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق و خاتوو(لیزا پۆدۆنلی) به‌رپرسی به‌شی ئابوری له‌ كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، كرد.
هه‌ردوولا، باسیان له‌ دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌كانی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد و وه‌زیری دارایی ئابوری ئاوات جه‌ناب نوری جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ ڕێكه‌وتن بكات و نه‌هێڵن خه‌ڵكی ببێته‌ قوربانی.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی باشی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌چێت و له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوودا زیاتر پشت به‌ بواره‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی دیكه‌ی ئابوری ده‌به‌ستن.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رپرسانی ئابوری ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوری و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند و هیواخوازی ئه‌وه‌ بوون، به‌ زووترین كات كێشه‌ هه‌ڵسپێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌گینا ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی بژێوی خه‌ڵكی و هه‌ژاری له‌ناوچه‌كه‌.