Skip to the content

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له‌ كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ و ناوهێنانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ پێویستمان زانی ڕوونیبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێشتریش له‌ ڕێكه‌وتی ١٤/٣/٢٠٢٢ له‌ ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردۆته‌وه‌ هه‌ر زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیاریه‌ك گوزارشت له‌ ڕای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و  ئه و ڕاپۆرته‌‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.