Skip to the content

وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ شاندێکى كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا کۆبووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ٩ی ئابی ۲۰۲۲، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەریەک لە دێڤد کۆدڵ، بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و هيث بێڵى، سەرۆکی یەکەی ئابووری و سێث پاچ، سەرۆکی پێشووى یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کۆبووە. 
ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى بە بۆنەى دەستبەکاربوونى دێڤد کۆدڵ، بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکە نوێیەکەى بۆ خواست و باسیشی لەوەکرد، یەکێک لە دەستکەوتەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە کابینەى نۆیەم، توانیویەتى ببێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ جێبەجێ کردنى یاسای چاکسازى و توانراوە داهاتى ناوخۆ بەرز بکاتەوە بە کەمکردنەوەى خەرجیەکانى. 
لە کۆتاییدا، شاندی میوان پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی و سوپاسى وەزیرى دارایی و ئابووریان کرد کە توانیویەتى هەنگاوى ئەرێنى بە ئاراستەى جێ بەجێ کردنى یاسای چاکسازى بنێت و ئاماژەشیان بەوەدا هاوکارێکى بەهێز دەبین بۆ بەرەو پێشبردنى تواناى فەرمانبەرانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى.