Skip to the content

وەزارەتی دارایی و پەروەردە پرسی وانەبێژان و گرفتەکانی کەرتی پەروەردەیان تاووتوێ کرد

ڕۆژی دووشەممە، ۱۷ی نیسانی۲۰۲۳، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی وەزارەتی پەروەردەی کرد و لەلایەن وەزیری پەروەردە و بریکار و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەت پێشوازی لێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و پرسی دروستکردنی یەکەیەکی ژمێریاری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیاییی جۆری و سەرپەرشتیی پەروەردەیی بە مەبەستی کارئاسانی و سەربەخۆبوونی کاری سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی کرا.

لە لایەکی دیکەوە پرسی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی ڕاهێنەری پەروەردەیی و پرسی بودجەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی نیشتیمانی و وەزاری خرانە بەر باس.

وەزیری دارایی پشتیوانیی خۆی بۆ کەرتی پەروەردە و پڕۆسەی خوێندن دووپات کردەوە و بەڵێنی دا هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتی ئەو کەرتە جێبەجێی بکەن.