Skip to the content

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی جیاوازیکردن لە دابەشکردنی مووچە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار فەرمانبەران و خانەنشینان، لە چەند بانکێکی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جیاکاریی لە دابەشکردنی مووچەی چین و توێژە جیاوازەکان کراوە و بەپێی زۆری و کەمی مووچە و پلەکانیان، کاتی دابەشکردنی مووچەیان بۆ دیاریکراوە.

ئەوەی کراوە کاری سەربەخۆی بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانی بووە و بە هیچ جۆرێک وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو کارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاودەکرێتەوە، هەر وەکو لە ڕابردوو پەیڕەوکراوە جگە لە وەزارەت کەس مافی دەستکاری و گۆڕانکاری لەخشتەکەدا نییە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٣