Skip to the content

شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ ی شوباتی ٢٠٢٣، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە کارنامەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرایەوە و گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە نێو بودجەکەدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی پەرەپێدان و ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازو ناردنی پێشنیارەکانی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ئاڵوگۆڕکران و بڕیاردرا لە پێناو گەیشتن بەچارەسەر و ڕێکەوتن کۆبوونەوەو گفتوگۆکان درێژەیان هەبێت.