Skip to the content

لە ساڵی ٢٠٢٣ پاڵپشتیی دارایی بۆ سندووقی شێرپەنجە بەردەوام دەبێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئاوات جەناب نووری, وەزیری دارایی و ئابووری، پاڵپشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەڕووی داراییەوە بۆ سندووقی شێرپەنجە دووپاتكردەوە.

ئاوات جەناب نووری ڕایگەیاندووە: " دامەزراندنی سندووقی شێرپەنجە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی تەندرووستی کە دەبێت لەپێناو خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی توشبوو بە نەخۆشییەکە پاڵپشتی دارایی بکەین."

پرسی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندووقی شێرپەنجە خۆی لەو باج و ڕسووماتانە دەبینێتەوە كە لەلایەن بەشێک لە وەزارەتەکانەوە وەردەگیرێت و بە میکانیزمێکی تایبەت ڕێژەیەکی بۆ سندووقەکە دابین دەکرێت.

جێگەی باسە لە گرنگترین کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیی وەزارەتی تەندرووستی، درووستکردنی سندووقی شێرپەنجەیە كە لە ژێر چاودێریی وەزیری دارایی پڕدەکرێتەوە. وا بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەو پاڵپشتییە داراییە لە بەرژەوەندیی تووشبووانی شێرپەنجە بەهێزتر بكرێت.