Skip to the content

بانکی ناوەندی هەرێم بەدواداچوون بۆ کێشەی بانکە ئەهلییەکانی سلێمانی دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٣، بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرو نوێنەری بانکە ئەهلییەکانی شارەکە کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی بانکە ئەهلییەکان لە سلێمانی وهەنگاونان بۆ چارەسەرکردنیان لەوانەش، پەنجەرەکانی گۆڕینەوەی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و هۆکاری سست بەڕێوەچونی پڕۆسەکە.


هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هۆکارەکانی لاوازی بەشداری بانکەکان لە پێشخستنی کەرتی ئابووری هەرێمی کوردستان و کەمی خزمەتگوزاری بە تایبەت لە بواری قەرز کە خۆی لە قەرزی بچوک و مامناوەند دەگرێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی حەواڵەی بانکەکەکان بە سیستەمی(RTGS) و (ACH ) کە لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و تاوتوێ کرا، هەروەها هەوڵەکان بۆ وەرگرتنی قیستی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بە دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.

لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا خولی تایبەت بە مەترسیەکانی زیادبوونی پارەی ساختە و دڕاو بۆ بانکە ئەهلییەکان بکرێتەوە و هەماهەنگی لە نێوان بانکە ئەهلییەکانیش زیاتر بکرێت، بەتایبەت لەبواری مقاصە بۆ خەرج کردنی چەکی بانکی لە نێوان خۆیاندا.
هەروەها بڕیاریشدرا سەرجەم کێشە و گرفتەکانیان لە ڕێگەی یاداشتێکەوە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی بکرێت بەمەبەستی هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنیان.