Skip to the content

دۆسیەی زیاتر لە چوار هەزار مووچەخۆری نایاسایی ڕەوانەی دیوانی چاودێریی دارایی دەکرێت

وەزارەتی دارایی دۆسیەی ٤١٨٩ فەرمانبەر و خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان هەبووە.

بەپێی بڕیاری کۆتایی لیژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان ( ١٠٨١٩ ) مووچەخۆر بوو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون.

دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، لە کۆی ( ١٠٨١٩ ) دۆسیەی دوو مووچەیی، دەرکەوت کە ( ٤١٨٩ ) دۆسیەیان بەنایاسایی دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ڕیزبەندی.
یەکەم: ١٩٧٣ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە.
دووەم: ١٨٤٩ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە.
سێیەم: ٣٦٧ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری دۆسیەی سەرجەم ئەو مووچە خۆرە نایاساییانە بە داتا و زانیاریی تەواو ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات تا لە ڕێگەی دەستەکانیانەوە وردبینی لە ڕێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە مووچانە بکەن کەلە دوای (٢٠٢٠/٧/١) بەدواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین کات لێیان وەربگیرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.