Skip to the content

وەزیری دارایی: تا سەرژمێریی دانیشتووان ڕێژەى پشکی بودجەى هەرێم ١٢% دەبێت

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، باس لەوە دەکات گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرى کێشەکان لە ئاستی پێشکەوتوودایە.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاوات جەناب نووری، وەڵامی چەند پرسیارێکی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دایەوە و ڕایگەیاند: "لێکتێگەیشتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە و ڕێککەوتن لەسەر پشکی هەرێم بە ڕێژەی ١٢،٦٧% کراوە، تا کاتی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بکرێت؛ دواتر لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێرییە مامەڵە لەگەڵ پشکی هەرێم دەکرێت".

وەزیری دارایی ڕاشیگەیاند "٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێکی دیکە خەرج ناکرێت و مووچەی مانگی ئادار لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت".

گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ چارەری پرسەکانی ماددەى ١٤٠ و پرسی وزە و بودجە بەردەوامییان هەیە و تازەترین ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەش ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەیە و وا بڕیاریشە بودجەی عێراق لە پەرلەمانی عێراق پەسند بکرێت.