Skip to the content

کارئاسانی تەواو بۆ کۆمپانیا یۆنانیەکان دەکرێت بێنە هەرێمی کوردستان

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٥/١٨ بەڕێز ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.ستاڤرۆس کیرمیس، کونسوڵی گشتی وڵاتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارێکدا وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند:'' وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی باشترین پەیوەندی و هەماهەنگیمان لەگەڵ کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئامادەن هەموو کارئاسانیەک بۆ کۆمپانیاکانی وڵاتی یۆنان بکەن تا سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بکەن بە تایبەت لەبوای گەشتیاری و کشتوکاڵ.''

کونسوڵی گشتی یۆنان سوپاسی وەزیری دارایی کرد کە هاوکاری بەردەوامی کردوون بەتایبەت لە ڕێی بانکە بازرگانیەکانەوە هەماهەنگی بەردەوامیان هەیە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەو بەڵگەنامانەی لەڕێگەی بانکەکانەوە ئاڕاستەی کونسوڵخانەکەیان دەکرێت.

کونسوڵی یۆنان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەک لە بواری بەرەوپێشبردنی توانای مرۆیی و بەدیجیتاڵ کردنی دامودەزگاکانی حکومەت کە وڵاتی یۆنان لەو ڕوەوە هەنگاوی باشی بڕیوەو زۆربەی کاروبارەکانی بەئەلکترۆنی کردووە.