Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندرووستى جیهانى سەردانى هەرێم کوردستانى کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سوپاس و دەستخۆشی تایبەتی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی و پزیشکان و کارمەندان کرد بۆ ئەو ڕێکارانەى بەرانبەر نەخۆشی کۆڕۆنا ئەنجامیان داون.

وەزارەتی تەندروستی لەسەر پێشێلکردنى مافى نەخۆشەکەى نەخۆشخانەى پار هاتە دەنگ

وتەبێژى وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بەدواداچوونى وەزارەتەکەى بۆ پرسى ئەو نەخۆشەی کە گوایا دواى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەى پارى تایبەت لە شارى هەولێر و لەبەر نەدانی پارە هێڵدراوەتەوە و ڕێگە نەدراوە بچێتە دەرەوە، ڕاگەیێنراوێکى بڵاو کردەوە.

وەزارەتى تەندرووستى پیرۆزبایی لە پەرەستاران دەکات

ئەمڕۆ ١٢ی ئایار ڕۆژی جیهانی په‌رستارانە، هەر بەم بۆنەیەوە د. سامان حسین بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پەرەستاران و فەرمانبەرانى کەرتى تەندرووستى کرد کە لە خوارەوە دەقەکەى دادەنێین.

فۆڕمی تۆماری کاریگەرییە لاوەکییەکانەی ڤاکسینی کۆڤید ـ ١٩

ڤایرۆسی کۆڕۆنا به شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو بووەتەوه و باشترین رێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەش، ڤاکسینە، هەر بۆیه وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە پێدانی ڤاکسین کردووە.

پڕۆژەی سیستەمی چاودێری تەندروستی کارا دەکرێت

بەمەبەستی بەرەو پێشبردن و چاکسازیی کەرتی تەندروستی لە ڕێگەی دابینکردنی ئامار و زانیاری دروست، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە چاودێری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و تیمی پڕۆژەی سیستەمی چاودێری تەندروستی KRG-HIS و تیمی وەزارەتی تەندروستی و زانکۆی ڕۆما ـ تۆر ڤێرگاتا بەڕێوە چوو.

تاقیگەی پشکنینی بەخۆڕایی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دانرا

تاقیگەکانی پشکنینی بەخۆڕایی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر کردەوە کە بە مەبەستى خزمەتى ڕاستەوخۆى هاووڵاتیان دانراوە.

وەزارەتی تەندروستی بە بەڵگە دەنگۆى هەناردەکردنى ڤاکسێنى فایزەرى ڕەت کردەوە

گرتە ڤیدیۆیەك لە لایەن کەناڵی BBCى بەریتانى بڵاو بووەوە گوایە سندوقێکی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسى کۆڤید ـ ١٩ لە جۆری فایزەر لە هەرێمى کوردستانەوە هەناردەى وڵاتێکى دراوسێ کراوە، هەر بۆیە وەزارەتى تەندرووستى بە خێرایی بەدواداچوونى بۆ ئەم بابەتە کرد و ڕوونکردنەوەیەکى بڵاو کردەوە کەوا "ئەم ڤیدیۆیە دروستکراوە و هیچ پەیوەندییەکى بە هەرێمی کوردستانەوە نییە و بە مۆرێکی ساختە و بە ناو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نیشان دراوە".

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای چاندنی گورچیلەی لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی شەممە ٢٠٢١/٤/١٧ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای چاندنی گورچیلەی لە هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری تەندروستی و وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان دەكەن

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی-یان لە شاری هەولێر کرد.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن

ڕۆژی هەینی ٢٠٢١/٤/٩ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیانراوێكدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن.