Skip to the content

بانگەوازێک لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هاووڵاتیان سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/٤ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگەوازێكی ئاڕاستە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەکات، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

هاوڵاتیانی بەڕێز ...

لەپێناو خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک بەشێکی گرنگی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت.

لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە و بە پێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی، مامۆستایانی پۆلی ١٢، هاووڵاتیانی هەڵگری نەخۆشییە درێژخایەنەکان، خانەنشینان، بەساڵاچووان، هێزەکانی ئەمنی، ناوخۆ و پێشمەرگە...هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی ٦٠ ساڵی و هەر هاووڵاتیەکی تر، بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنلاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەم بەستەر (لینک)ـەی خوارەوە:

http://vac.health.digital.gov.krd

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٤/٤/٢٠٢١