Skip to the content

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی هەینی ٢٠٢١/٤/٩ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیانراوێكدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن، بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (٣٢ %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاووڵاتیان بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

هەولێر ٢٦ %

سلێمانی ٢٠ %

دهۆک ٥٦ %

هەڵەبجە ١٦ %

گەرمیان ٣٩ %

ڕاپەرین ٤٢ %

کۆیە ٢٤ %

 

داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەتایبەتی سەرووی تەمەنی ٦٠ ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی ١٢ و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە) بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆرۆنا خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنلاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:

 

/http://vac.health.digital.gov.krd

 

وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٩ی نیسان ٢٠٢١