Skip to the content

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانێكی مەیدانی بۆ سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش ئەنجام دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/٥ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ئافراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لە سەردانێکی مەیدانیدا بنکەی تەندروستی خازر و بنكەی تەندروستی بەردەڕەش-یان لە شارۆچكەی بەردەڕەش بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەکان و پڕۆسەی پێدانی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا کرا و وەزیری تەندروستی بڕیاری دا داواکارییەکانیان بخاتە بواری چارەسەرکردن لەگەڵ دابینکردنی پێداویستییەکان.