Skip to the content

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی فریاكەوتنی لە شاری دهۆك بەسەر كردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د.ئافراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لە سەردانێکی مەیدانیدا دوای دەوامی فەرمی، نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان لە شاری دهۆک بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەکان و پڕۆسەی چارەسەرکردن و پێشوازیكردن لە نەخۆشان و بەڕێوەچوونی شێوازەکانی چارەسەری كرا و سەردانی یەکە بە یەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەكەیان کرد.